Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دیگۆ لۆپێز باس له‌ گێڕانه‌وه‌ی په‌ناڵتیه‌كه‌ی میسی ده‌كات


په‌یام ـ 

شه‌وی ڕابردوو یانه‌ی ئیسپانیۆڵ كاروانی بردنه‌وه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌ی ڕاگرت و به‌ گۆڵیكی بیوه‌لام یارییه‌كه‌ی لێبرده‌وه‌، دیگۆ لۆپیزی گۆڵچی ئیسپانیۆڵیش به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی بردنه‌وه‌كه‌ داده‌نرێت دوای ئه‌وه‌ی توانی په‌ناڵتییه‌كی میسی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ و گۆڵه‌كه‌ی به‌ خاوێنی بهێڵێته‌وه‌.

له‌ باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌ناڵتییه‌كه‌شه‌وه‌ دیگۆ لۆپێز بۆ ڕۆژنامه‌كان دواو ڕایگه‌یاند: تا ئێستاش بەرشەلۆنە چانسی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داھاتوو نزیکترە بەڵام ئەم بردنەوەیە ھیوای باشی بۆ ئێمە گەراندۆتەوە.
 
دیگۆ لۆپێز ئه‌وه‌یشی وت: گرتنی پەنالتی بۆ ھەموو گۆڵچیەک قورسە ـ جا ئەگەر لەسەر پەنالتیەکەش یاریزانێکی وەک میسی وەستابێ ، بەڵام من شارەزایی باشم ھەبوو دەمزانی میسی بۆ کوێ پەنالتیەکە لێدەدات بۆیە توانیم پەنالتیەکەی بگرم، وەرزی رابردوو بارسا ٤ گۆڵی لێکردین و شکستێکی قورسی رووبەروو کردینەوە بەڵام ئەمرۆ جیاواز بوو ئێمە دەمانویست یارییەکە ببینەوە و لە تواناشماندا ھەبوو ئەو کارەمان کرد. 

965 جار خوێندراوەتەوە
18/01/2018

بابەتی زیاتر