Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كۆببێته‌وه‌



په‌رله‌مانی‌ عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ ده‌كات. په‌رله‌مانتارێك ڕایگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ده‌نگدانێكی‌ نهێنیدا ڕۆژی‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری‌ بكرێت.

زانا ڕۆستایی‌، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ، به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند "بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2018ه‌وه‌ بكرێت".

ڕۆستایی‌ وتی‌ "ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ به‌ كه‌موكووڕییه‌كانی‌ ئێستایه‌وه‌ گفتوگۆی‌ له‌باره‌وه‌ بكرێت، ئه‌وا فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بایكۆتی‌ دانیشتنه‌كه‌ ده‌كه‌ن".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاشكرایشی‌ كرد "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا پێده‌چێت ده‌نگدانی‌ نهێنی‌ له‌باره‌ی‌ دیاریكردنی‌ ڕۆژی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌ بچێت".
هه‌ردوو لایه‌نی‌ كورد و سوننه‌ ڕه‌خنه‌ی‌ زۆریان سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ هه‌یه‌ و داوای‌ چاكسازی‌ له‌ پرۆژه‌یاساكه‌دا ده‌كه‌ن.

594 جار خوێندراوەتەوە
18/01/2018

بابەتی زیاتر