Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رووسیا سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400ـی ره‌وانه‌ی چین كرد


له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ 2014دا، چین به‌ مه‌به‌ستی كڕینی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 له‌گه‌ڵ رووسیا واژووی كرد، ناردنی سیستمه‌كه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستیپێكرد.

به‌ پێی روونكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پیشه‌سازیی سه‌ربازیی رووسیاوه‌ كه‌ ناوی خۆی ئاشكرانه‌كردووه‌ بۆ میدیاكانی رووسیا، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ساڵی 2014 واژووكراوه‌، گواستنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 له‌ رووسیاوه‌ بۆ چین ده‌ستیپێكردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یه‌كه‌یه‌كی كۆنترۆڵ، یه‌كه‌یه‌كی رادار و پێداویستیی وزه‌ و پارچه‌ی یه‌ده‌گی سیستمه‌كه‌ش ده‌نێردرێن بۆ چین و رایگه‌یاندووه‌، "به‌ پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ چین واژووكراوه‌، گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا و به‌رهه‌مهێنانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ بۆ سیستمه‌كان له‌ پلاندا نییه‌".

به‌و گرێبه‌سته‌ی له‌ 2014دا له‌گه‌ڵ رووسیا واژووی كرد، چین بووه‌ یه‌كه‌م كڕیاری نێوده‌وڵه‌تیی سیستمی به‌رگریی S-400 و دووه‌م كڕیاریش توركیا بوو كه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوودا گرێبه‌ستی كڕینی دوو دانه‌ له‌و سیستمه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا واژوو كرد.

سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 له‌ ئێستادا ته‌نها له‌ لای سوپای رووسیا هه‌یه‌ و له‌به‌رنامه‌دایه‌ دوای چین و توركیا، بۆ هیندستان و سعوودیه‌شی بنێرن.

533 جار خوێندراوەتەوە
18/01/2018

بابەتی زیاتر