په‌یام ـ
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌ڕله‌مانی عێراق به هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر شێوازی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكۆكی له نێوان لایه‌نه‌كان درووست بووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی دانیشتنه‌كه‌ی به‌جێهێشت.
به پێی زانیارییه‌كان له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا پێشنیاركراوه كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ سه‌ره‌تای مانگی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ دوابخریت و زۆرینه‌ی په‌ڕله‌مانتارانیش داوا ده‌كه‌ن ده‌نگدانه‌كان به نهێنی بێت..
به‌جێهێشتنی په‌ڕله‌مانتارانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی.
لای خۆشیه‌وه لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی داوای ئه‌وه‌ده‌كات كه ده‌نگدانه‌كان به پرۆسه‌یه‌كی ئاشكرا به‌ڕێوه بچێت.
بالیۆزی ئه‌مریكاش له به‌غدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پاشخانێكی مه‌ترسیداره و زیانی بۆ عێراق و عیراقییه‌كان ده‌بیت و جەخت له‌وه‌ش دەکاتەوە، واشنتن پشتگیری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە 12ی ئایاری ئەمساڵدا دەکات.
505 جار خوێندراوەتەوە
18/01/2018