Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م مانگه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ دابه‌شبكرێت


په‌یام ـ 

لیژنه‌یه‌كی‌ وردبینیی‌ دیوانی‌ چاودێریی‌ دارایی‌ عێراق بۆ وردبینی‌ له‌ لیستی‌ مووچه‌خۆران سه‌ردانی‌ هه‌رێم ده‌كات. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ر له‌م مانگه‌دا مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی‌ دابه‌ش بكرێت.

 به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ په‌یام له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ به‌غدا ده‌ستی‌ كه‌وتووه‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو لیژنه‌یه‌كی‌ وردبینی‌ له‌ دیوانی‌ چاودێریی‌ دارایی‌ عێراق كه‌ له‌ 13 وردبین پێكهاتووه‌، سه‌ردانی‌ هه‌رێم ده‌كات.

ئه‌و لیژنه‌یه‌ به‌ چوار گرووپی‌ جیاواز و به‌ میكانیزمی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌، وردبینی‌ له‌ لیستی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ و په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێم ده‌كات.

په‌یام زانیویه‌تی له‌ چه‌ند ڕۆژێكی دیكه‌داو هه‌ر له‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا، كاری‌ لیژنه‌كه‌ كۆتایی‌ دێت.

دوای‌ ته‌واوبوونی‌ كاری‌ لیژنه‌كه‌، واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ له‌ ماوه‌یه‌كی‌ نزیكدا دیاری‌ ده‌كرێت. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ر له‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ ئه‌م مانگه‌ مووچه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ڕه‌وانه‌ بكرێت.


1611 جار خوێندراوەتەوە
18/01/2018

بابەتی زیاتر