Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ركوك.. حزبه‌ كوردستانییه‌كان جه‌خت له‌ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان


په‌یام ـ كه‌ركوك 


حیزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌ كه‌ركووك له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسی یه‌كه‌می حیزبه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و، جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له‌ ناوچانه‌ دابڕێندراوه‌كان كرده‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتی‌ به‌ڕێوه‌ چوو، باسی بارودۆخی سیاسی‌ و ئاسایشی‌ ئێستای‌ كه‌ركووك و هه‌وڵه‌كانی‌ ته‌عریب كرا و جه‌خت له‌سه‌ر ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوان حیزبه‌ كوردستانییه‌كانی شاره‌كه‌ كرایه‌وه‌، هه‌موو حیزبه‌كان كۆك بوون له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له‌و ناوچانه‌.

دواتر له‌ یاداشتێكی هاوبه‌شدا كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا بڵاو كرایه‌وه‌، حیزبه‌كان داوایان كرد هه‌موو هاووڵاتیانی كورد به‌ده‌م پرۆسه‌ی‌ بایۆمه‌ترییه‌وه‌ بچن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌نگه‌كانی كورد بپارێزن.

هه‌ر له‌ یاداشته‌كه‌دا هه‌موو حزبه‌كان داوایان كرد هه‌رچی زووه‌ بازگه‌ی شێراوه‌ی نێوان هه‌ولێر - كه‌ركووك بكریته‌وه‌ و ئاسانكاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بكرێت...

675 جار خوێندراوەتەوە
18/01/2018

بابەتی زیاتر