داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ به‌رپرسی دۆسییه‌ی كورد له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق كۆبوویه‌وه‌


په‌یام ـ 



فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسی به‌شی سیاسی و دۆسیه‌ی‌ كورد له‌باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌به‌غدا كۆبوویه‌وه‌.

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی "ئه‌دیز جی‌ ئه‌یغوی‌" به‌رپرسی به‌شی سیاسی و دۆسیه‌ی‌ كوردو ئاینه‌كانی كرد له‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غدا.

له‌وباره‌وه‌ ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ڕایگه‌یاند له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی دووسه‌عاتیدا باس له‌بابه‌ته‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان كراوه‌و هه‌ڵبژاردنه‌كان و هاوپه‌یمانیه‌ سیاسیه‌كان و بۆچوونی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان باسیان لێوه‌ كراوه‌، وتیشی ئه‌دیز ڕوئیای هه‌ ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌رزنرخاند به‌تایبه‌ت كه‌ كۆمه‌ڵ ده‌یه‌وێت ده‌ستوری عێراق بكرێته‌ ئه‌و سه‌قفه‌ی كه‌مافی‌ هه‌موان ده‌ستبه‌ر ده‌كات.

لایخۆیه‌وه‌ به‌رپرسی‌ به‌شی سیاسی و دۆسیه‌ی‌ كورد له‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی‌ ڕه‌تكرده‌وه‌، كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا بووه‌، وتیشی‌ پشتیوانی له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ده‌كه‌ین له‌كاتی خۆیدا.


949 جار خوێندراوەتەوە
18/01/2018

بابەتی زیاتر