داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ پشتیوانیی له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات له‌كاتی خۆیدا


په‌یام ـ 

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق پشتیوانیی له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كان له‌كاتی خۆیدا، ده‌كات.

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق به‌ (په‌یام)ی ڕاگه‌یاند: وه‌ك فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنداین له‌كاتی خۆیدا، به‌وپێیه‌ی‌ دواخستنی پێچه‌وانه‌ی‌ ده‌ستووری فیدراڵییه‌.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ وتیشی: به‌حساب له‌سه‌ر داوای سووننه‌كان هه‌ڵبژاردن دواده‌خرێت‌و ڕۆژ شه‌ممه‌ی‌ داهاتووش ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌خرێته‌وه‌ ده‌نگدان.

پێشتریش بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هه‌مان شێوه‌ ڕایگه‌یاندبوو له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندان له‌كاتی خۆیدا، هه‌ریه‌ك له‌ پارتی‌و یه‌كێتیش به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كاندان.

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ كۆبووه‌وه‌‌و بڕیار بوو ده‌نگ له‌سه‌ر دیارییكردنی كاتی هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كان بدات كه‌ حكومه‌تی‌ عێراق ڕۆژی 12ی‌ ئایاری ئه‌مساڵی بۆ دیارییكردووه‌، به‌ڵام سووننه‌كان داوای دواخستنی ده‌كه‌ن.

276 جار خوێندراوەتەوە
18/01/2018

بابەتی زیاتر