Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هیومان ڕایتس وۆچ هاوپه‌یمانی‌ عه‌ره‌بی‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ جه‌نگ له‌ یه‌مه‌ن تۆمه‌بار ده‌كات


په‌یام ـ 

ڕێكخراوی‌ هیومان ڕایتس وۆچ هه‌ریه‌كه‌ له‌سعودیه‌و ئیماراتی‌ به‌ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ جه‌نگ و پێشێلكاری‌ به‌رامبه‌ر مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌یه‌مه‌ن تۆمه‌تباركردو ڕایگه‌یاند، پاشه‌كشه‌ی‌ وڵاتانی‌ جیهان له‌داكۆیكۆدن له‌مافه‌كانی‌ مرۆڤ، هۆكاری‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ كۆمه‌ڵـكوژیه‌ له‌یه‌مه‌ن.

ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ڕاپۆرتی‌ ساڵانه‌ی‌ خۆیدا ئاشكرایكردووه‌ به‌شێك له‌و تاوانانه‌ی‌ سعودیه‌و ئیمارات له‌ یه‌مه‌ن ئه‌نجامیانداون ده‌گه‌ن ئاستی‌ تاوانی‌ جه‌نگ، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ی‌ سعویه‌ له‌یه‌مه‌ن پێكیهێناوه‌ له‌لایه‌ن وڵاتانی‌ زلهێزه‌وه‌ پشتیوانی‌ ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌هۆی‌ بۆردوومانه‌ ئاسمانیه‌كانی‌ هاوپه‌یمانیه‌ته‌كه‌وه‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ یه‌مه‌ن بوونه‌ته‌ قوربانی‌.

له‌ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ هیومان ڕایتس وۆچدا هاتووه‌ به‌هۆی‌ گه‌مارۆی‌ سعودیه‌و ئیمارات له‌یه‌مه‌ن چه‌ندین نه‌خۆشی‌ ترسناك له‌وانه‌ كۆلێرا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، ڕوونیشیكردۆته‌وه‌ ژماره‌یه‌ك گرتووخانه‌ له‌ یه‌مه‌ن بوونیان هه‌یه‌ كه‌ئیمارات و سعودیه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كه‌ن و تێیدا ئه‌شكه‌نجه‌ی‌ به‌ندكراوه‌كان ده‌درێت.


536 جار خوێندراوەتەوە
18/01/2018

بابەتی زیاتر