Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: داوا له‌ تورکیا دەکەین کە ھیچ ھەنگاوێک نەنێت بەرەو عەفرین


په‌یام ـ 


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ھێزەر ناوێرتڕایگه‌یاند كه‌ داوا له‌ تورکیا دەکەین کە ھیچ ھەنگاوێک نەنێت بەرەو عەفرین، پێویستە ھەموو لایەنەکان چاویان لە سەر بابەتی لەناوبردنی داعش بێت.

ھێزەر ناوێرت له‌ كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی خۆی رایگەیاند کە نازانن تورکیا ئۆپەراسیۆن بۆ سەر عەفرین ئەنجام دەدات یان نا، به‌ڵام پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان چاویان له‌سه‌ر له‌ناوبردنی داعش بێت. 

هه‌ر له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا له‌سه‌ر قسه‌كانی مه‌ولود چاوشئۆغڵو کە گوتبووی "سەرەڕای روونکردنەوەکانی ئەمریکا، بەڵام ئێمە قایل نەبووین"، ناورێت گوتی:روونکردنەوەکانم نەبینیوە بەڵام ئەگەر چاوشئۆغڵو بەم جۆرە ھەستی پێ کردبێ ئەوا بەداخم بۆی.

گوتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسنی بەبیرھێنایەوە بەوەی کە گوتبووی "ئێمە بە تورکەکانمان گوتووە کە چی کارێک بە ھێزە خۆجێیەکان دەکەین. ئەم ھێزانە ئاسایشی ئەو ناوچانە دەپارێزن کە لە داعش رزگار کراون.

ناوێرت جەختیشی لەوە کردەوە کە دەبێ لە سووریا ئامانجی ھاوبەشی لایەنەکان، لەناوبردنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ببێت. 

606 جار خوێندراوەتەوە
19/01/2018

بابەتی زیاتر