Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قائيمقامى نوێى خورماتوو دياريكرا



په‌یام ـ 


عه‌لی هاشم وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ ئەنجوومەنی قەزای دووزخورماتوو بە ئامادەبوونی ١٢ ئەندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی لە کۆی ٢١ ئەندام کۆبوونەتەوە بۆ هه‌لبژاردنی قایمقامی نوێی قه‌زای خورماتوو. 

ئه‌و وته‌بێژه‌ ئه‌وه‌یشی وت كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ ده‌نگی كۆی ئه‌و 12 ئه‌ندامه‌ بریاردرا به‌ هه‌ڵبژاردنی حەسەن زەینەلعابدین کە کەسێکی بەڕەگەز تورکمانە و شیعەیە، و دانیشتووی خورماتووه‌ بە قائیمقامی دووزخورماتوو دیاریکراوە.

له‌ 9 ڕۆژی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خوورماتوو به‌ ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكه‌ شه‌لال عه‌بدول ی قایمقامی قه‌زاكه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور خسته‌وه‌، لای خۆشیه‌وه‌ شه‌لال عه‌بدول ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ نایاساییه‌ و سكاڵای له‌ دژ تۆمارده‌كه‌ن. 

490 جار خوێندراوەتەوە
19/01/2018

بابەتی زیاتر