Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ: سوكایه‌تی و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ده‌ستگیركراوان له‌ كوردستان به‌رده‌وامن


په‌یام ـ 


سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند به‌پێی به‌دواداچوونی‌ ئه‌وان، ئه‌شكه‌نجه‌دانی ده‌ستگیركراوان به‌ مه‌به‌ستی دانپێدانان به‌ تاوانه‌كه‌یدا به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام هیچ حاڵه‌تێكی ده‌ستگیركردنی نایاسایی له‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه‌.

زیا پترۆس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند:"به‌دواداچونمان كردووه‌ له‌ نێو گرتووخانه‌كان هیچ حاڵه‌تێكی گرتن به‌ بێ فه‌رمانی دادوه‌ر تۆمار نه‌كراوه‌ وكو ساڵانی رابردوو."

هه‌روه‌ها وتیشی: به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا سووكایه‌تی پێكردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌رامبه‌ر گیراوه‌كان هه‌یه‌، كاتێك ده‌یانه‌وێت تۆمه‌تبار دان به‌ تاوانه‌كه‌یدا بنێت هه‌ندێك حاڵه‌تیش هه‌یه‌ كه‌ فشاری ده‌روونی ده‌خرێته‌ سه‌ر تۆمه‌تبار.

ئه‌م وتانه‌ی‌ زیا پترۆس له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دادوه‌ر رزگار ئه‌مین له‌ لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند له‌ هه‌ندێك داموده‌زگای هه‌رێمی كوردستان هێشتا لێدان و مامه‌ڵه‌كردنی نایاسایی له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كاندا ئه‌نجامده‌درێت.

دادوه‌ر رزگار ئه‌مین كه‌ یه‌كێك بوو له‌ دادوه‌ره‌كانی دادگاییكردنی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی پیشووتری عێراق، ماوه‌یه‌كیش ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستاندا بووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌بێت ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش بابه‌ته‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی له‌گه‌ڵ گیراوه‌كاندا ئه‌نجامبده‌ن و مافیان بپاریزن.


425 جار خوێندراوەتەوە
19/01/2018

بابەتی زیاتر