په‌یام ـ
عێراق و سعوودیه دوو ڕێككه‌وتنیان له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگیی گومرگیی و، په‌ره‌پێدان به ده‌ره‌وازه‌ی سنووریی عه‌رعه‌ر واژوو كرد.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی سعوودیه، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگیی عێراق و سعوودیه له ڕیاز، هه‌ردوو وڵات دوو ڕێككه‌وتنیان له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگیی گومرگی و، په‌ره‌پێدان به ده‌ره‌وازه‌ی سنووریی عه‌رعه‌ر واژوو كردووه.
هه‌ردوو وڵات ئامانجیان په‌ره‌پێدانه به ده‌روازه سنوورییه‌كه و دروستكردنی په‌یوه‌ندیه له نێوان گومرهگهكانی سعوودیه و ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق، به مه‌به‌ستی كارئاسانیی گه‌شتی هاووڵاتیان له نێوان هه‌ردوو وڵات له ڕێگه‌ی وشكانییه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی عێراق و سعوودیه به ئاماده‌بوونی ماجید قه‌سه‌بی وه‌زیری بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی سعوودیه و، سه‌لمان جومه‌یلی وه‌زیری پلاندانانی عێراق به وه‌كاله‌ت و، گه‌وره بازرگانانی هه‌ردوو وڵات به‌ڕێوه چووه.
له نێوان عێراق و سعوودیه‌دا حه‌وت ده‌روازه‌ی سنووری هه‌ن كه سه‌رجه‌میان نزیكه‌ی 27 ساڵه داخراون، جگه له ده‌روازه‌ی سنووری عه‌رعه‌ر كه له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو كرایه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی سعوودیه و عێراق له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2017 به ئاماده‌بوونی سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز شای سعوودیه و، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و، ڕێكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، دامه‌زرا.
340 جار خوێندراوەتەوە
19/01/2018