Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەربازانی ڕووسیا له‌ عه‌فرین كشانه‌وه‌

په‌یام ـ 

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی میدیاكانی توركیا به پشت به‌ستن له‌ سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌كان به‌ده‌ستیانهێناوه‌، ئه‌و هێزه‌ سه‌ربازییه‌ی سوپای رووسیا كه‌ ژماره‌یان 170 سه‌رباز بووه‌ و به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردن له‌ عه‌فرین نیشته‌جێكرابوون پاشه‌كشه‌یان كردووه‌ له‌ ناوچه‌كه‌.

میدیاكانی توركیا ئه‌وه‌یشیان وتووه‌ هه‌وڵه‌كانی ژه‌نه‌راڵ خولوسی ئاكار، سوپاسالاری توركیا و هاكان فیدان، راوێژكاری میت ئه‌نجامی هه‌بووه‌ و دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 18-1-2018 سه‌ردانی مۆسكۆیان كردبوو، له‌گه‌ڵ سوپاسالار و وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له‌باره‌ی عه‌فرینه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌یان سازكردبوو. 

ئه‌و شانده‌ی توركیا، داواشیكردووه‌ مۆسكۆ ئاسمانی عه‌فرینیان بۆ بكاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی ئه‌نجام بدات و له‌ رێگه‌ی بۆردوومانه‌وه‌ پێگه‌كانی یه‌په‌گه‌ بپێكێت، كه‌ توركیا به‌ خاڵی سه‌ركه‌وتنی ده‌زانێت بۆ ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین. 

ئه‌مه‌ و له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردوودا بە مەبەستی پشتیوانیکردنی یەکە سەربازییەکانی تورکیای سەر سنووری سووریا، چەندین ئۆتۆمبێڵی سەربازیی گەیەنرایە ھاتای و توركیا به‌ نیازی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییه‌ له‌ شارۆچكه‌ی عه‌فرین. 

لای خۆشیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداریدایه‌ توركیا كه‌ هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر شارۆچكه‌ی عه‌فرین و ڕایگه‌یاند پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان چاویان له‌سه‌ر له‌ناوبردنی داعش بێت. 

2546 جار خوێندراوەتەوە
19/01/2018

بابەتی زیاتر