Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكوومه‌تی فیدرال له‌ ئه‌مریكا به‌ فه‌رمی داخرا


به‌هۆی ناكۆكی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان، ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌یانتوانی بگه‌نه‌ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌و وڵاته‌، به‌وهۆیه‌وه‌ حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا له‌كاركه‌وت.

به‌گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ تا ئێستاش ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌وامن له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به‌رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌و وڵاته‌.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مینجاره‌ حكومه‌تێكی مۆدێرنی ئه‌مه‌ریكی له‌كاربكه‌وێت له‌كاتێكدا كۆنگرێس و كۆشكی سپی له‌لایه‌ن هه‌مان پارتی سیاسییه‌وه‌ كۆنترۆڵكرابێت، ئه‌وه‌ش دوای ساڵێكی ته‌واو دێت له‌ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
كۆشكی سپی راگه‌یاندراوێكی له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و له‌كاركه‌وتنی حكومه‌تی فیدراڵی خسته‌ ئه‌ستۆی ئه‌ندامانی دیموكراته‌كان له‌كۆنگرێس و راگه‌یاندوێكدا ئه‌مشه‌و ئه‌وان سیاسه‌تیان خسته‌ پێش ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا.

پرۆژه‌یاسای بودجه‌ پێویستی به‌ 60 ده‌نگ هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كۆنگرێس تێپه‌ڕێندرێت، كۆمارییه‌كان كه‌ زۆرینه‌ی كۆنگرێسن، ته‌نها 51 كورسیان هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویستیان به‌ده‌نگی به‌شێك له‌ دیموكراته‌كانیش هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن یاساكه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت تێپه‌ڕێنن.


556 جار خوێندراوەتەوە
20/01/2018

بابەتی زیاتر