Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنی‌ عه‌فرینه‌وه‌ هاته‌ ده‌ن


رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنی‌ عه‌فرینه‌وه‌ ده‌ڵێت به‌ وردی چاودێری ڕه‌وشه‌كه‌ ده‌كه‌ن و داوای پاراستنی‌ گیانی‌ هاولاَتیانی‌ مه‌ده‌نیش ده‌كات.

وته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، باسی له‌ پێشهاته‌كانی باكووری سووریا كرد و داوای كرد بارگرژی زیاتر دروست نه‌كرێت.
ستیفان دوجاریك وتیشی داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین خۆیان له‌و هه‌وڵانه‌ به‌دوور بگرن كه‌ بارگرژی زیاتر ده‌كه‌ن و، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی بپارێزن.
وته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری پێشهاته‌كانی باكووری سووریا ده‌كه‌ن و، داوای له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد خۆیان له‌و هه‌وڵانه‌ به‌دوور بگرن كه‌ بارگرژی زیاتر ده‌كه‌ن.
ئه‌و لێدوانه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ دوو رۆژه‌ سوپای توركیا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی‌ پێویستی‌ كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین ئه‌نجام بدات و ئامانجی له‌و ئۆپراسیۆنه‌ش له‌ ناوبردن و تێكشكاندنی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ یه‌په‌گه‌یه‌ له‌ سنوری عه‌فرین.

728 جار خوێندراوەتەوە
20/01/2018

بابەتی زیاتر