Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سیسی دووباره‌ خۆپاڵاوتنه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی میسر راگه‌یاند



عه‌بدولفه‌تاح سیسی دووباره‌ خۆپاڵاوتنه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی میسر راگه‌یاند كه‌ بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌بچێت.

عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی نا شه‌رعی میسر له‌وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند ده‌یه‌وێت بۆ خولێكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆی كاندیدبكاته‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی دیكه‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ببات.
سیسی له‌ وتاره‌كه‌یدا وتیی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێك 16 بۆ 20 ساڵی ده‌وێت، من ده‌مه‌وێت له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵدا ئه‌وه‌ ته‌واو بكه‌م.
پێشتر سامی عه‌نان سه‌رۆك ئه‌ركانی پێشووی میسر خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ولاَته‌ راگه‌یاندبوو، به‌و پێیه‌ش ده‌بێته‌ ركابه‌ری سیسی.
خۆپالاَوتنه‌وه‌ی‌ عه‌بدولفه‌تاح سیسی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ناوبراو كوده‌تای سیاسی و سه‌ربازی به‌سه‌ر محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی شه‌رعی هه‌ڵبژێردراوی گه‌لی مسیردا كردو ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ سه‌ركه‌وتكردن و ده‌ستگیركردن و له‌ سێداره‌دانی‌ ئه‌ندامانی‌ ئیخوان موسلیمین و نه‌یارانی‌ ده‌سه‌لاَته‌كه‌یی و له‌و هه‌وڵه‌شیدا ولاَتانی‌ ئه‌وروپا و ئه‌مریكا زۆرترین هاوكارییان كردوه‌ و چاویان پۆشیوه‌ له‌ سه‌دان تاوانكاری و كۆمه‌ڵكوژی ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی عه‌بدولفه‌تاح سیسی.
هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی میسر له‌نێوان 26 تا 28ی مانگی ئاداری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


470 جار خوێندراوەتەوە
20/01/2018

بابەتی زیاتر