Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قه‌ره‌یلان: په‌كه‌كه‌ له‌ هێرشی توركیا بۆسه‌ر عیفرین بێده‌نگ نابێت



موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) رایگه‌یاند له‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆ عه‌فرین بێده‌نگ نابن و ده‌بێت كورد له‌ هه‌مولایه‌كه‌وه‌ دژی په‌لاماره‌كانی توركیا بوه‌ستنه‌وه‌.
موراد قه‌ره‌یلان له‌ دیدارێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا سه‌باره‌ت به‌ په‌لاماره‌كانی سوپای توركیا بۆسه‌ر كانتۆنی عه‌فرین وتی ئه‌و كاره‌ی سوپای توركیا تێكده‌شكێنین و په‌كه‌كه‌ له‌ ئاست ئه‌و په‌لامار و هه‌ڕه‌شانه‌دا بێده‌نگ نابێت، به‌ڵام جیهان ده‌بێت روبه‌ڕوی ئه‌و پێشێلكاری و په‌لامارانه‌ ببێته‌وه‌.
قه‌ره‌یلان وتییشی سوپای توركیا له‌ ئاستێكدا نییه‌ كه‌ بتوانێت عه‌فرین داگیر بكات، چونكه‌ ئه‌و سوپایه‌ به‌ نۆ مانگ نه‌یتوانی بچێته‌ ناو شاری نسێبین له‌ باكوری كوردستان، ئه‌و سوپایه‌ دوای سێ مانگ نه‌یتوانی بچێته‌وه‌ ناو شارۆچكه‌ی بابه‌وه‌ دواجار له‌ رێگه‌ی داعش و گروپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ پلان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له‌و شارۆچكه‌ی باكوری سوریا جێبه‌جێ كرد.
هاوكات قه‌ره‌یلان ره‌خنه‌ی له‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا گرتوه‌ سه‌باره‌ت به‌ عه‌فرین و رایگه‌یاند؛ هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا دۆستانه‌ نییه‌ چونكه‌ به‌شێك له‌و هێزانه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی هێزكانی سوریای دیموكرات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕی داعشیان كردوه‌ له‌ عه‌فرین و مه‌نبه‌ج جێگیرن و له‌ ئێستادا سوپای توركیا ده‌یه‌وێت په‌لاماری بدات.

598 جار خوێندراوەتەوە
20/01/2018

بابەتی زیاتر