Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه‌ تارانی پایته‌ختی ئێران


په‌یام ـ

دوای كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ شاری به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی‌ هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، گه‌یشتنه‌ تارانی پایته‌ختی ئێران.
هه‌ریه‌ك له‌ قوباد تاڵه‌بانی، فوئاد حوسێن و سه‌فین دزه‌یی، یاوه‌ری نێچیرڤان بارزانین و بریاره‌ سبه‌ی كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران ئه‌نجامبده‌ن.

پێشتر كۆنسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌رێم رایگه‌یاند نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ درێژه‌ی هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانی و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسه‌ سیاسی ، ئابووری ، ئه‌منی و كولتوورییه‌كان سه‌ردانی تاران ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌ردانه‌كانی‌‌ وه‌فدی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ ووڵات هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئاڵۆزی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان به‌غداو هه‌ولێر له‌سه‌ر پشكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌بودجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ و كێشه‌كانی‌ دوای‌ ریفراندۆم.
ئه‌م سه‌ردانانه‌ی‌ نیچیرڤان بارزانی‌ و قوباد تاڵه‌بانی‌ بۆ دووباره‌ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی‌ پشتیوانی‌ ولاَتانی‌ دراوسێ و ده‌وڵه‌تانه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ له‌دوای‌ ریفراندۆم رووبه‌رووی‌ شكستی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و پشگیری‌ نێوده‌وڵه‌تی بوونه‌ته‌وه‌.















632 جار خوێندراوەتەوە
20/01/2018

بابەتی زیاتر