Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بزووتنەوەی گۆڕان ئیدانەی هێرشكردنە سەرعەفرین لەلایەن توركیاوه دەكات

بزووتنەوەی گۆڕان ئیدانەی هێرشكردنە سەر شاری عەفرین لەلایەن سوپای توركیا دەكات و داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاوپەیمانیی دژی داعش دەكات، كە هەنگاوی كرداری بنێن بۆ بەرگرتن لەو هێرش و پەلامارانە. 

راگه‌یه‌نراوێك له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌

ئێستا كانتۆنی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان له‌به‌رده‌م له‌شكركێشی و په‌لاماری سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ند گروپێكی چه‌كداری ئۆپۆزسێۆنی سوریادایه‌. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌موو جۆره‌ په‌لاماردان و له‌شكركێشیه‌ك ئیدانه‌ ده‌كات و داواكاره‌ ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هێرشانه‌ بوه‌ستێنرێن و به‌رێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. 

داواش له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هاوپه‌یمانیی دژی داعش ده‌كات، كه‌ هه‌نگاوی كرداری بنێن بۆ به‌رگرتن له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی سوپای توركیا بۆسه‌ر كانتۆنی عه‌فرین، كه‌ ته‌نها هاوڵاتیانی سڤیل تێیدا ده‌بنه‌ قوربانی و بێده‌نگ بونی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له‌ ئاست ئه‌و له‌شكركێشیه‌ ره‌وایه‌تیدانه‌ به‌ پێشێلكاری دژ به‌ مافه‌كانی مرۆڤ و مافی هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ ئاشتی و ئارامی بژین و خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن و رۆڵه‌كانیشیان به‌درێژایی شه‌ڕی تیرۆر له‌ به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی دژی داعشدابوون و چه‌ندین قوربانییانداوه‌.

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ پشتیوانی ته‌واوی مافه‌ ره‌واكانی هاوڵاتیانی كانتۆنی عه‌فرین ده‌كات و داوای رێزگرتن له‌ ماف و ئازادیه‌كانی پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كات.

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
20/1/2018


470 جار خوێندراوەتەوە
21/01/2018

بابەتی زیاتر