Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بارزانی و تاڵه‌بانی چاویان به‌ سه‌رۆك كۆماری ئێران كه‌وت

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی‌ هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تو حەسەن رووحانی سەرۆککۆماری ئێران لە تاران کۆبوونەوە.

سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم دوای كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ شاری به‌غدا هات.

پێشتر كۆنسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌رێم رایگه‌یاند نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ درێژه‌ی هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانی و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسه‌ سیاسی ، ئابووری ، ئه‌منی و كولتوورییه‌كان سه‌ردانی تاران ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌ردانه‌كانی‌‌ وه‌فدی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ ووڵات هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئاڵۆزی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان به‌غداو هه‌ولێر له‌سه‌ر پشكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌بودجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ و كێشه‌كانی‌ دوای‌ ریفراندۆم.
ئه‌م سه‌ردانانه‌ی‌ نیچیرڤان بارزانی‌ و قوباد تاڵه‌بانی‌ بۆ دووباره‌ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی‌ پشتیوانی‌ ولاَتانی‌ دراوسێ و ده‌وڵه‌تانه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ له‌دوای‌ ریفراندۆم رووبه‌رووی‌ شكستی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و پشگیری‌ نێوده‌وڵه‌تی بوونه‌ته‌وه‌.

627 جار خوێندراوەتەوە
21/01/2018

بابەتی زیاتر