Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی ئیسرائیل دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر بنیامین ناتانیاهو ده‌كاته‌وه‌

له‌باره‌ی تێوه‌گلانی له‌ گه‌نده‌ڵی و وه‌رگرتنی به‌رتیل و به‌كارهێنانی پێگه‌كه‌ی بۆ سودی شه‌خسی و تایبه‌تی، پۆلیسی ئیسرائیل، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌واره‌كه‌ ئاراسته‌ی داواكاری گشتی ده‌كات،.
كه‌ناڵی 2 ی ته‌له‌فزیۆنی ئیسرائیل ئاشكرایده‌كات" له‌ مانگی داهاتوو دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تێوه‌گلانی بنیامین ناتانیاهۆ له‌ گه‌نده‌ڵی و وه‌رگرتنی به‌رتیل كۆتایدێت و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ دۆسیه‌كه‌ ره‌وانه‌ی داواكاری گشتی ئیسرائیل ده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئیسرائیل ئاشكرایكردووه‌" له‌ دوای ته‌واوبونی وورده‌كاری لێكۆڵینه‌وه‌كان، پۆلیس ته‌واوی دۆسیه‌كه‌ راده‌ستی داواكاری گشتی ده‌كات تا ئه‌وانیش لیستی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی روبه‌رووی ناتانیاهۆ كراونه‌ته‌وه‌ بخه‌نه‌ڕوو. 
به‌شێك له‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كراون، بریتین له‌ وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ پیاوانی سه‌رمایه‌دارو خاوه‌ن كارو هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی پێگه‌كه‌ی بۆ قازانجی شه‌خسی و تایبه‌تی، به‌پێی زانیاریه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانیش به‌شێك له‌و تۆمه‌تانه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ به‌ڵگه‌ی سه‌لماندی بۆ كۆكراوه‌ته‌وه‌و ره‌وانه‌ی داواكاری گشتی ده‌كرێت. 

383 جار خوێندراوەتەوە
21/01/2018

بابەتی زیاتر