Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: بۆ نه‌هێشتنی تیرۆر ئاماده‌ین هاوكاری عێراق بكه‌ین


په‌یام ـ

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا رایگه‌یاند: هاوشێوه‌ی‌ عه‌فرین ئاماده‌ن هه‌موو هاوكارییه‌كی‌ حكومه‌تی‌ عێراق بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆتایی به‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ بهێنرێت له‌ ناو خاكی عێراق.
مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌ردانی‌ به‌غدای كرد له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، كۆبووه‌وه‌ و دواتر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ به‌وپه‌ڕی تواناوه‌ توركیا پشتگیری یه‌كڕیزی سیاسیی و سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كات و له‌و باره‌یه‌و وتی "هه‌ولێر گوێی له‌ پێشنیازه‌كانی ئێمه‌ نه‌گرت و چووه‌ ناو پرۆسه‌ی ڕاپرسیه‌وه‌، من دڵنیام خۆشیان له‌ ئێستادا ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ ئه‌و ریفراندۆمه‌ هه‌نگاوێكی چه‌ند هه‌ڵه‌ بوو. پێویسته‌ هه‌مووان رێز له‌ ده‌ستووری عێراق بگرن". 

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنی‌ سه‌ربازی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، مه‌ولود چاوشئۆغڵو وتی‌ "داعش و په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌گه‌، ئه‌گه‌رچی خاوه‌نی ئایدۆلۆجیای جیاواز بن، به‌ڵام، ئامانجی هه‌موویان دابه‌شكردنی‌ هه‌ریه‌ك له‌ ولاَتانی‌ عێراق، سووریا، توركیا و ئێرانن".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا وتیشی "هاوشێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین، ئاماده‌یین هه‌موو هاوكارییه‌كی‌ عێراق بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆتایی به‌ ده‌سه‌لاَتی‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان بهێنین له‌ ناو خاكی عێراق و پێشتریش له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و باباته‌ كراوه‌ته‌وه‌".

957 جار خوێندراوەتەوە
21/01/2018

بابەتی زیاتر