Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای‌ فیدراڵیی عێراق جه‌ختی له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆی كرده‌وه‌


په‌یام ـ 

دادگای فیدراڵیی عێراق جه‌ختی له‌ پێویستیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌كاتی خۆیدا كرده‌وه‌.
دادگای‌ باڵای فیدراڵیی عێراق له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا گفتوگۆی له‌سه‌ر كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كرد‌و ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.

(ئیاس سامۆك) وته‌بێژی دادگای‌ باڵای فیدراڵیی ڕایگه‌یاند: دادگا به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاری پابه‌ندبوونی به‌و ماوه‌ دا كه‌ له‌ بڕگه‌ی‌ دووه‌می مادده‌ی‌ 56ی ده‌ستوور بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دیارییكراوه‌.

وته‌بێژی دادگاكه‌ وتیشی: به‌پێی ڕاڤه‌ی‌ دادگا بۆ مادده‌ی‌ ده‌ستوورییه‌كه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌ گۆڕانكاری له‌ واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا بكرێت.

ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی عێراق پێشتر 12ی‌ ئایاری ئه‌مساڵی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دیارییكرد، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك كوتله‌ داوای دواخستنی واده‌كه‌یان ده‌كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران داوای ڕاڤه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵیی له‌و باره‌وه‌ بكات.



344 جار خوێندراوەتەوە
21/01/2018

بابەتی زیاتر