Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌په‌گه‌ هێرشێكی سوپای توركیاو میلیشیاكانیان له‌دوو گوندی عه‌فرین تێكشكاند


په‌یام ـ

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه‌" " هێرشێكی سوپای توركیا و میلیشیاكانی سوپای سوریای ئازادی له‌ دوو گوندی كانتۆنی عه‌فرین تێكشكاند.  
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: ئه‌و هێزه‌ كوردیانه‌ی ئه‌مریكا پاڵپشتیان ده‌كات به‌رگرییه‌كی توند ده‌كه‌ن، توانیوویانه‌ هێرشی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ دوو گوندی ناوچه‌كانی عه‌فرین تێكبشكێنن، كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو.

هاوكات روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ باسی له‌وه‌شكردووه‌ "هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد، ئه‌مڕۆ دوو به‌ره‌ی نوێی شه‌ڕیان كردووه‌ته‌وه‌و هه‌وڵیانداوه‌ ‌جارێكی دیكه‌ بچنه‌وه‌ ناوچه‌كانی عه‌فرین له‌ باكووری سووریا"، به‌ڵام له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌وه‌ روبه‌ڕووی به‌رگریی توند بوونه‌ته‌وه‌. 
هه‌ر ئه‌مرۆ فه‌رمانده‌یی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ عه‌فرین " یه‌په‌گه‌" رایانگه‌یاندووه‌ "هێزه‌كانیان له‌ باكووری رۆژئاوای عه‌فرین له‌ شه‌ڕدان، ئاشكراشیانكردووه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی تورك و چه‌كداری میلیشیاكانی سوپای ئازادی سوریایان به‌دیل گرتووه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ میدیاكانی نزیك له‌ په‌یه‌ده‌ بڵاویانكرده‌وه‌" دوای تێكشاندنیان له‌ عه‌فرین، سوپای توركیا هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ سه‌رێكانی و ته‌ل حه‌له‌ف.
میدیاكانی نزیك په‌یه‌ده‌ باسیان له‌وه‌شكردووه‌، كه‌ سوپای توركیا ده‌ستڕێژی گولیان  له‌ گوندی زحێلییه‌ی سه‌ربه‌ دێرك كردووه‌.
ماوه‌ی 3 رۆژه‌ سوپای توركیا و میلیشیاكانی سوریای ئازاد، هێرشیان بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌روروبه‌ری ده‌ستپێكردووه‌ و زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كیشه‌ بۆردوومان و بۆمبابارانكردنی ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و 17كه‌سی سڤیل به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانانه‌وه‌ شه‌هید بوون و 28 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.



930 جار خوێندراوەتەوە
22/01/2018

بابەتی زیاتر