Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراودا له‌ چیای به‌مۆ رویدا




به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ چیای به‌مۆ له‌ سنوری پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراودا رویدا. به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆش ده‌ڵێت" ناسنامه‌ی چه‌كداره‌كان نه‌زانراوه‌.
عادل مه‌لا ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ په‌یامی ووت" مه‌فره‌زه‌یه‌كی چه‌كداری نه‌ناسراو كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی 10 چه‌كدار ده‌بوو له‌ چیاكانی سنوری ناحیه‌ی به‌مۆ ده‌رده‌كه‌وتن و په‌لاماری هێزه‌كانی ئاسایشیان داوه‌، به‌ڵام تا ئێستا ڕوون نیه‌ ئه‌و هێزانه‌ سه‌ر به‌ چ گروپێكن".
عادل مه‌لا ساڵح وتیشی" شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌نێوان ئه‌و هێزه‌ نه‌ناسراوه‌ و هێزه‌كانی ئاسایشی به‌مۆ ڕوویداوه‌‌و ته‌قه‌شیان له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی به‌مۆ كردووه‌‌و هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان به‌هانای هێزه‌كانی ئاسایشی به‌مۆوه‌ چوون، به‌ڵام هیچ كه‌س له‌ هێزه‌كانی ئاسایش بریندار نه‌بووه‌، ناشزانین چه‌نده‌ زیان به‌ ئه‌و هێزه‌ چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌ گه‌یشتووه‌.


745 جار خوێندراوەتەوە
23/01/2018

بابەتی زیاتر