Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا هۆشداری دایه‌ شه‌رڤانانی هه‌سه‌ده‌


وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ئه‌و چه‌كانه‌ی‌ به‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات دراون ته‌نیا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ داعشن. وتیشی‌: ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ شه‌ڕی‌ داعش جێبهێڵن و به‌ره‌و عه‌فرین جووڵه‌ بكه‌ن، ئه‌وا پشتیوانیی ئه‌مریكا له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

ئادریان ڕانكین گالۆوای، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكا، به‌ ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵی‌ توركیی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ "سه‌په‌رشتیكردن و كۆنترۆڵكردنی‌ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، له‌ ده‌ستی‌ ئه‌مریكادا نییه‌، به‌ڵكو ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ داعشدا مه‌شق و ڕاهێنان و پشنیار به‌و هێزانه‌ ده‌ده‌ن".

وته‌بێژی‌ پنتاگۆن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "ئه‌و چه‌كانه‌ی‌ به‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكراتی‌ ده‌ده‌ن ته‌نها بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه‌، ئه‌گه‌ر بۆ ئامانجێكی دیكه‌ به‌كاری بهێنن، ئه‌وا هاوكارییه‌كان ڕاده‌گرن".

گالۆوای وتیشی "ئه‌گه‌ر یه‌كه‌یه‌كی هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات ڕایبگه‌یه‌نێت كه‌ به‌ره‌نگاریی داعش نابێته‌وه‌ و بۆ پشتیوانی له‌ عه‌فرین جووڵه‌ بكات، ئه‌وكات به‌ ته‌نیا ده‌مێننه‌وه‌ و هاوبه‌شیی ئه‌مریكا له‌ده‌ست ده‌ده‌ن".
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "ئه‌و بڕیاره‌ ته‌نها بۆ یه‌په‌گه‌ نییه‌، بۆ هه‌ر هاوبه‌شێكی‌ ئه‌مریكایه‌ كه‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش جێبهێڵێت".

8914 جار خوێندراوەتەوە
24/01/2018

بابەتی زیاتر