Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ لیبیا، كوژران و برینداربوونی‌ زیاتر له‌ 100 كه‌سی‌ لێكه‌وته‌وه‌


دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا، كوژران و برینداربوونی‌ زیاتر له‌ 100 كه‌سی‌ لێكه‌وته‌وه‌، كه‌ له‌ نێویاندا به‌رپرسی‌ باڵای‌ ئه‌منی‌ هه‌ن.

ئێواره‌ی دوێنێ‌ دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له‌ ناوچه‌ی سه‌لمانی شاری بنغازی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا ته‌قینه‌وه‌. ته‌قینه‌وه‌كان له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێك له‌ كاتی‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ نوێژخوێنان ئه‌نجام دراوه‌.
به‌پێی‌ دواین ئاماره‌كان به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه‌ 33 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 73 كه‌سی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.
میدیاكانی‌ لوبنان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن "له‌نێو كوژراوه‌كاندا ئه‌حمه‌د فه‌یتووری‌ هه‌یه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌ ئه‌منییه‌ دیاره‌كانی‌ پێشووی‌ سه‌ر به‌ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر، هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌یه‌كی‌ دیاری‌ سه‌له‌فییه‌ مه‌دخه‌لییه‌كان بووه‌".
هه‌روه‌ها له‌ نێو برینداره‌كاندا "عه‌مید مه‌هدی‌ فه‌لاح هه‌یه‌، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ده‌زگای‌ بنه‌بڕكردنی‌ سیخوڕییه‌ له‌ حكومه‌تی‌ عه‌بدوڵڵای‌ دووه‌م".
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كان رانه‌گه‌یاندووه‌.

326 جار خوێندراوەتەوە
24/01/2018

بابەتی زیاتر