Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێك له‌ سه‌رانی پارتێكی توندڕه‌وی نه‌یار به‌ ئیسلام له‌ ئه‌ڵمانیا موسڵمان بوو


په‌یام ـ 

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پارتی (جێگره‌وه‌ له‌پێناو ئه‌ڵمانیا)دا موسڵمانبوونی (ئارسه‌ر فاگنه‌ر) یه‌كێك له‌ سه‌رانی پارته‌كه‌ی له‌ ویلایه‌تی (براندنبۆرگ) ڕاگه‌یاند و ئه‌و كاره‌ی به‌ ئازادی ئایینی ئه‌و ناوبرد.

دانیال فرێز وته‌بێژ به‌ناوی پارته‌كه‌وه‌ به‌ ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند: له‌ 11ی ئه‌م مانگه‌وه‌ فاجنه‌ر به‌ ویستی خۆی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارته‌كه‌ ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌ دواتر زانرا كه‌ موسڵمان بووه‌.

پارتی جێگره‌وه‌ له‌پێناوی ئه‌ڵمانیا سه‌ره‌تای‌ 2013 و له‌ كاردانه‌وه‌ی سیاسه‌تی ڕزگاركردنی ناوچه‌ی یۆرۆ دروست بوو، له‌ 2014ـه‌وه‌ به‌ پارتێكی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌و ناوی ده‌ركردووه‌و له‌2016ـیشه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ی باڵاپۆشی له‌ زانكۆكان و دامه‌زراوه‌ گشتییه‌كان‌ و ڕێگریی له‌ خه‌ته‌نه‌كردنی منداڵانی خستووه‌ته‌ نێو به‌رنامه‌ی كاری خۆیه‌وه‌، به‌گشتی ئه‌م پارته‌ له‌ ترس له‌ ئیسلامی كردبووه‌ بانگه‌شه‌ی خۆی‌و له‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی فیدراڵیی ئه‌ڵمانیادا پله‌ی سێیه‌م برده‌وه‌‌و 90 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا. 

به‌پێی زانیارییه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ڕۆیته‌رز (فاجنه‌ر) نایه‌وێت له‌باره‌ی موسڵمانبوونیه‌وه‌ لێدوان بۆ ڕاگه‌یه‌ندنه‌كان بدات.

420 جار خوێندراوەتەوە
25/01/2018

بابەتی زیاتر