Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لوبنان په‌نابه‌رانی سووری ده‌نێرێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان


په‌یام ـ 


وه‌زیری ده‌وڵه‌تی لوبنان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی‌ ناتوانێت له‌وه‌ زیاتر میوانداریی‌ په‌نابه‌رانی‌ سووری‌ بكات و، تا هاوینی داهاتوو ده‌یاننێرێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان.

موعین مه‌رعیبی، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی لوبنان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، ڕایگه‌یاند :"ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی لوبنان هاوڕان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووری بۆ وڵاته‌كه‌یان و به‌ هاوبه‌شیش به‌و ئاراسته‌یه‌ كار ده‌كه‌ن."

موعین مه‌رعیبی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر په‌نابه‌رانی ناو لوبنان به‌جێ نه‌گه‌یاندووه‌ و، ئه‌و هاوكارییه‌ی پێویست بوو له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌و په‌نابه‌ره‌ سووریانه‌ بكرێت، تا ئێستا ته‌نها سه‌دا 45ی ده‌سته‌به‌ر كراوه‌.

وه‌زیری ده‌وڵه‌تی لوبنان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ره‌وشی په‌نابه‌رانی سووری ناو لوبنانی به‌ كاره‌سات ناوزه‌ند كرد و وتی ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سووری له‌ناو لوبنان له‌ ساڵانی رابردوودا، یه‌ك ملیۆن و 100 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌وانه‌ی به‌ نایاسایی چوونه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌ و یان ناویان تۆمار نه‌كراوه‌، له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌دا نییه‌.

نوابراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد ده‌وڵه‌تی لوبنان كه‌ زیاد له‌ سه‌دا 35ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی له‌ هه‌ژاریدا ده‌ژین و 80 ملیار دۆلار قه‌رزداره‌، ناتوانێت زیاتر له‌وه‌ میوانداریی په‌نابه‌رانی سووری بكات.

569 جار خوێندراوەتەوە
25/01/2018

بابەتی زیاتر