Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رووسیا: ئەمریکا پەرە بە ستراتێژی دابەشکردنی سووریا دەدات


په‌یام ـ 


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا: "چالاکی سەربازیی ئەمریکا لەبارەی پلانەکانی مانەوەی لە سووریا بۆ ماوەیەکی بێسنوور، لەگەڵ یاساکانی نێودەوڵەتی ناگونجێت."

زاخارۆڤا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە مۆسکۆی پایتەخی رووسیا، رەخنەی لە ھەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پێکھێنانی ھێزی سنووری لە باکووری سووریا گرت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا جەختی لەوە کردەوە کە دروستکردنی زەمینەی شەڕکردنی ھێزەکان لە سووریا لەگەڵ یەکتر مایەی قبووڵکردن نییە و گوتیشی: ئەمریکا پەرە بە ستراتێژی دابەشکردنی سووریا دەدات و چالاکی سەربازیی ئەمریکا بۆ مانەوەی لە وڵاتێکی سەروەری وەک سووریا بۆ ماوەیەکی بێسنوور، لەگەڵ یاساکانی نێودەوڵەتی ناگونجێت. 

زاخارۆڤا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌: "دڵنیا نیین کە ئاخۆ ئەمریکا ئەمەی لە کورد، تورکمان، عەرەب، چەرکەز و ئاسورییەکانی سووریا پرسیوە یاخود نا."

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەش دا کە تورکیا و رووسیا لەسەر زۆرێک لە بابەتەکان ھەمان بۆچوونیان ھەیە و گوتیشی: "ئەرکمان، گەیشتنە بە زەمینەیەکی ھاوبەش لەگەڵ ھاوبەشەکانمان. لەکاتێکدا تەنانەت ئەمە لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکاندا سەختە، لە پرسی چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا ئەمە سەختترە. بەڵام لەم رێگەیەدا بەرەو پێشەوە دەڕۆین."


435 جار خوێندراوەتەوە
25/01/2018

بابەتی زیاتر