Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆ دوباره‌ دادگایكردنه‌وه‌، وه‌زیرێكی پێشووی بازرگانی عێراق ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كرایه‌وه‌


په‌یام ـ 

وه‌زیرێكی‌ پێشووتری عێراق بۆ دووباره‌ دادگاییكردنه‌وه‌ی به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی، په‌لكێشی به‌غدا كرایه‌وه‌.

عه‌بدولفه‌لاح سۆدانی، وه‌زیری‌ پێشووتری بازرگانیی كه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه‌ به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی داواكراو بوو، له‌ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانه‌وه‌ به‌ فڕۆكه‌یه‌ك ڕه‌وانه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ به‌غدای‌ نێوده‌وڵه‌تیی كرایه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكیی سه‌رپه‌رشتی هێنانه‌وه‌ی سۆدانییان بۆ عێراق كردووه‌.

پێشتر و له‌ ساڵی 2010 دادگای‌ تاوانه‌كانی ڕه‌سافه‌ بێتاوانیی عه‌بدولفه‌لاح سۆدانی وه‌زیری‌ پێشووتری بازرگانیی له‌ سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵیی كه‌ خرابوونه‌ پاڵی، ڕاگه‌یاند، به‌ڵام له‌ هه‌مان ساڵدا ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی تانه‌ی له‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگا دا.

عه‌بدولفه‌لاح سۆدانی سه‌ر به‌ حزبی ده‌عوه‌ ـ ڕێكخستنی عێراقه‌ و له‌ حوزه‌یرانی 2006 له‌ یه‌كه‌م كابینه‌ی‌ حكومیی نوری‌ مالیكی پۆستی وه‌زیری‌ بازرگانیی وه‌رگرتووه‌، له‌ حوزه‌یرانی 2009 و دوای‌ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكیی په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌.


655 جار خوێندراوەتەوە
25/01/2018

بابەتی زیاتر