Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نرخی نه‌وت ڕوو له‌ دابه‌زینه‌


په‌یام ـ 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ـی كانونی دووه‌می 2018 نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌ به‌ جۆرێك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 70 دۆلار و 18 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی ڕۆژئاوای ته‌كساس به‌ 65 دۆلار و 32 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ نرخی نه‌وت ئاستێكی پێوانه‌یی له‌ چوارساڵی ڕابردوودا تۆماركرد و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 71 دۆلارو پێنج سه‌نت. 
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی ڕۆژئاوای ته‌كساس به‌  66 دۆلارو 35 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرابوو. 

ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سنورداركردنی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ئۆپێك و ڕوسیاوه‌، كه‌له‌ئێستادا گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنی نه‌وتن له‌جیهاندا.

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌م ئاسته‌ له‌كاتێكدایه‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2016 نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ 27 دۆلار دابه‌زی، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی له‌و وڵاتانه‌ی پشتیان به‌داهاتی نه‌وت به‌ستووه‌و عێراقیش یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌.

544 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2018

بابەتی زیاتر