Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕۆناڵدۆ له‌ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌ تایبه‌ته‌كانی به‌رده‌وامه‌


په‌یام ـ 

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی هێشتا به‌رده‌وامه‌ له‌چنینه‌وه‌ی‌ خه‌ڵاته‌ تایبه‌تیه‌كانی‌ له‌ساڵی 2017 و به‌باشترین یاریزانی‌ ئه‌و ساڵه‌ش له‌لایه‌ن رۆژنامه‌یه‌كی‌ چینینه‌وه‌ ده‌ستنیشانكرا.

پێگه‌ی‌ دیڤنسا سینتراڵی ئیسپانی ئاشكرایكرد كه‌رۆناڵدۆ به‌هۆی‌ ده‌ستكه‌ته‌ تاكی‌ كۆمه‌ڵه‌كانی‌ ساڵی رابردووی‌ به‌باشترین یاریزانی‌ جیهان بۆ ئه‌و ساڵه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی‌  دۆنگ كویدی‌ چینیه‌وه‌ دیاریكراوه‌.

هه‌ر ئه‌مرۆش نوێنه‌ری‌ رۆژنامه‌كه‌ سه‌ردانی‌ مه‌شقه‌كانی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌یی كردو خه‌لاَته‌كه‌شی پێشكه‌شی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كرد.

وه‌رگرتنی‌ ئه‌م خه‌لاَته‌ له‌لایه‌ن رۆناڵدۆشه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید نزیكه‌ له‌وه‌ی‌ له‌وه‌رزی‌ ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌تاڵ ده‌ربچێت به‌هۆی‌ بێهیوایی له‌خولی ئیسپانی و كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ له‌جامی‌ شای‌ ئیسپانیاو تاكه‌ ركابه‌ریش كه‌یانه‌كه‌ بۆی بجه‌نگێت خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا.

625 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2018

بابەتی زیاتر