Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یونایتد گرێبه‌ستی مۆرینۆی تا 2020 نوێكرده‌وه‌


په‌یام ـ 

خۆسێ مۆرینیۆی‌ پرتوگالی به‌فه‌رمی‌ تا هاوینی‌ 2020 گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد نوێكرده‌وه‌.

یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتدی‌ ئینگلیزی‌ رایگه‌یاند كه‌به‌فه‌رمی‌ گرێبه‌ستی‌ مۆرینۆی‌ راهێنه‌ریان تا هاوینی‌ 2020 نوێكردۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ بژارده‌ی‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ بۆ وه‌رزێكیتریش.

لای خۆشیه‌وه‌ ئید وید واردی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ جێبه‌جێكاری‌ مانچسته‌ر یونایتد له‌لێدوانێكیدا وتی‌: مۆرینۆ ده‌ستكه‌وتی‌ زۆری‌ بۆ مانچسته‌ر یونایتد ده‌سته‌به‌ركردوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ كه‌مترین پاداشت بۆی شایسته‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ تا هاوینی‌ 2020 گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ نوێبكه‌ینه‌وه‌.

لای‌ خۆشیه‌وه‌ مۆرینیۆ وتی‌: شانازی‌ ده‌كه‌م به‌راهێنه‌ریكردنم له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد، ده‌شمه‌وێت سوپاسی تایبه‌تی‌ كارگێری‌ یانه‌كه‌م بكه‌م بۆ متمانه‌ كردنیان به‌كاره‌كانم.

هه‌روه‌ها مۆرینیۆ وتیشی له‌یه‌كه‌م وه‌رزی‌ كاركردنمدا سێ نازناوم بردۆته‌وه‌ و هیواداریشم ئه‌و وه‌رزه‌ش پڕ ده‌ستكه‌وت بین.

679 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2018

بابەتی زیاتر