Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕه‌مادی‌.. به‌هۆی‌ بۆردومانی هه‌لیكۆپته‌رێكی‌ ئه‌مریكیه‌وه‌ 7 هاوڵاتی‌ كوژران



به‌هۆی‌ بۆردومانی هه‌لیكۆپته‌رێكی‌ ئه‌مریكیه‌وه‌ له‌ناحیه‌ی‌ به‌غدادیه‌ی‌ خۆرئاوای‌ ڕه‌مادی‌، 7 هاوڵاتی‌ كوژران و و 11ی تریش برینداربوون.

هه‌لیكۆپته‌ره‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ له‌ناحیه‌ی‌ به‌غدادیه‌ بۆردومانی چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی‌ مه‌ده‌نی‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كردووه‌و له‌ ئه‌نجامدا 7 كه‌ بوونه‌ قوربانی‌ و 11ی دیكه‌ش برینداربوون، له‌ناو برینداره‌كاندا هه‌ریه‌كه‌ له‌ شه‌رحه‌بیل عوبێدی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ به‌غدادیه‌و سه‌لام عوبێدی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ ناحیه‌كه‌ به‌دی‌ ده‌كرێن.

به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ ڕووداوه‌كه‌ له‌كاتێكدا بووه‌" كه‌ هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ به‌غدادیه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ ناحیه‌كه‌ له‌ڕێگه‌دا بوون به‌ره‌و ماڵی‌ سه‌رۆك هۆزی‌ عوبێد له‌و ناوچه‌یه‌.
ناحیه‌ی‌ به‌غدادیه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خۆرئاوای‌ ڕه‌مادی‌ له‌پارێزگای‌ ئه‌نبار، له‌ژێر كۆنتڕۆڵی‌ هێزه‌ ئه‌منی‌ و هۆزه‌ عه‌شائیریه‌كاندایه‌و هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانانیش له‌بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ له‌ناحیه‌كه‌ جێگیربوون.

500 جار خوێندراوەتەوە
27/01/2018

بابەتی زیاتر