Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ داوای‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران له‌ عێراق ده‌كات





بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ڕایگه‌یاند سه‌دان هه‌زار موچه‌خۆری‌ زیاده‌ له‌عێراقدا هه‌یه‌‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ بارگرانی‌ به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه‌، داواش له‌به‌غدا ده‌كات گرنگی‌ به‌كه‌رتی‌ تایبه‌ت بدات.
یارا سالم نوێنه‌ری‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌عێراق له‌ڕاپۆرتێكدا بۆحكومه‌تی‌ به‌غدا نیگه‌رانی‌ له‌زۆری‌ ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌رو موچه‌خۆرانی‌ كه‌رتی‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاندووه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ ئه‌و ژماره‌‌ زۆره‌ی‌ فه‌رمانبه‌ر له‌دام و ده‌زگاكانی‌ حكومه‌تدا بارگرانیه‌كی‌ زۆری‌ له‌سه‌ر بودجه‌و سامانی‌ گشتی‌ دروستكردووه‌، ده‌شڵێت پێویسته‌ عێراق ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌رو موچه‌خۆرانی‌ كه‌رتی‌ گشتی‌ كه‌مبكاته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ردا گرنگی‌ زیاتر به‌كه‌رتی‌ تایبه‌ت بدات.
نوێنه‌ری‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌، گرنگیدان به‌كۆمپانیاكانی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت ‌و درووستكردنی‌ هاوبه‌شی‌ له‌نێوان هه‌ردوو كه‌رته‌كه‌دا، ده‌بێته‌ هۆی‌ بووژانه‌وه‌ی‌ عێراق ‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خه‌رجیه‌كانی‌ ده‌وڵه‌ت.


532 جار خوێندراوەتەوە
27/01/2018

بابەتی زیاتر