Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌ی سووچی بۆچاره‌سه‌ركردنی دۆخی سوریا به‌به‌شداری كورد ده‌ستپێده‌كات



به‌ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ قه‌یرانی سوریا، سبه‌ینێ كۆنگره‌ی دانوستانی نیشتیمانی سوری له‌ شاری سووچیی ده‌ست پێده‌كات.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌" ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌ی سوچیی به‌كۆتا گه‌یشتووه‌ و ڕۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ كۆنگره‌كه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.، به‌پێی زانیاریه‌كانیش گفتوگۆكانی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌كه‌ داخراو ده‌بن و زۆربه‌ی كه‌سایه‌تی و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كاریگه‌ره‌كانی سوریا به‌ ئاماده‌بونی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و روسیا تێیدا به‌شدار ده‌بن.
هاوكات به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌باره‌ی كۆنگره‌ی سووچیی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، دانیشتنه‌كانی ڕۆژی دووه‌میش كراوه‌ ده‌بێت و نوێنه‌رانی زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ تێیدا به‌شدارده‌بن كه‌ گرنگی به‌ دۆخی سوریا ده‌ده‌ن، له‌ سه‌روشیانه‌وه‌ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا و ستیڤان دیمیستۆرا نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن. 
به‌پێی زانیاری ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، حكومه‌تی رووسیا داوه‌تنامه‌ی به‌شداربوونی له‌ كۆنگره‌ی سوچی بۆ زیاتر له‌ 1600 كه‌س ناردووه‌، هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ره‌شنوسێكی 12 خاڵی وه‌ك به‌لاغی كۆتایی كۆنگره‌كه‌ ئاماده‌كراوه‌ كه‌ تێیدا هێڵه‌ گشتیه‌كانی چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانی سوریا خراوه‌ته‌ڕوو. 
به‌پێی ره‌شنوسه‌كه‌ لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی ڕژێمی سوریا و لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان و شاندێكی نێوده‌وڵه‌تی، پێكده‌هێنرێت و ده‌ستورێكی نوێ بۆ سوریا ئاماده‌ ده‌كه‌ن. 

498 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2018

بابەتی زیاتر