Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عەبادی پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا كرد


بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە حەیدەر عەبادی پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جۆن سولیڤان کرد کە ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.

بەپێی بەیاننامەکە، هەردوولا تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای هامەهەنگی بۆ کاراکردنەوەی رێککەوتننامەی کاری ستراتیجی نێوان واشنتۆن و بەغدایان کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا عەبادی و سولیڤان جەختیان لەسەر گرنگی پەیوەندییە ئابوورییەکان و راکێشانی وەبەرهێنان و رەخساندنی هەلی کار کردووەتەوە.

هەر لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ عەبادی، سولیڤان پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ عێراق لە بوارە جیاجیاکان بەتایبەتی لە سەرکەوتنەکانی هێزە عێراقییەکان لەبەرامبەر چەتەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش تۆماریان کردووە، هەروەها پاڵپشتی لە هەوڵەکان بۆ ئاوەدانکردنەوە و بەهێزکردنی ئابووری عێراق کردووەتەوە.

474 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2018

بابەتی زیاتر