Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌مه‌ن.. پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی حكومه‌ت‌و جوداخوازه‌كانی سه‌ر به‌ ئیمارات ڕوویدا



له‌ یه‌مه‌ن شه‌ڕو پێكدادانی قورس له‌نێوان هێزه‌كانی حكومه‌ت‌و جوداخوازه‌كانی سه‌ر به‌ ئیمارات، ڕوویدا.

له‌ شاری‌ عه‌ده‌ن، پایته‌ختی كاتیی یه‌مه‌ن، پێكدادانی چه‌كداریی له‌ نێوان هێزه‌كانی گاردی كۆماریی‌و چه‌كدارانی ئه‌نجومه‌نی‌ قۆناغی ڕاگوزه‌ری باشوور و پشتێنه‌ی‌ ئه‌منیی ڕوویدا، له‌و میانه‌یه‌شدا چه‌كدارانی ئه‌نجومه‌نی‌ قۆناغی ڕاگوزه‌ری باشوور و پشتێنه‌ی‌ ئه‌منیی كه‌ له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه‌ پشتیوانییان لێده‌كرێت ده‌ستیان به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی‌ حكومه‌ت‌و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ دادوه‌رییدا گرت.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌: له‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا له‌ عه‌ده‌ن 10 كه‌س كوژراون‌و 30ی كه‌سی دیكه‌ش، بریندار بوون.

لای‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی یه‌مه‌ن داوای له‌ هه‌ردوو لایه‌نی به‌شه‌ڕهاتوو كرد شه‌ڕ ڕابگرن، سه‌رۆكی حكومه‌تیش داوای‌ له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد عه‌ده‌ن له‌و كوده‌تایه‌ ڕزگار بكه‌ن كه‌ ئێستا تێیدا ڕووده‌دات.


539 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2018

بابەتی زیاتر