Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رووسیا.. لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆن ئیدانه‌ی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتییان کرد

له‌ به‌شێك له‌ شاره‌كانی روسیا هه‌زاران كه‌س له‌ لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌، دژ به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵات گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان به‌ فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی ناوبرد، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ " ئه‌لێكسی ناڤالنی" یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نیازی خۆكاندیدكردنی هه‌بووه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی روسیا رایگه‌یاند"به‌هۆی به‌شداریی له‌ خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایی له‌ مۆسكۆی پایته‌خت له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌.
له‌ میانه‌ی به‌رێوه‌چوونی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان كه‌ به‌شێكی زۆری شاره‌كانی روسیای گرته‌وه‌، لایه‌نگرانی ئه‌لێكسی ناڤالنی سه‌ركرده‌ی به‌رهه‌ڵستكار داوای بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی روسیایان كرد كه‌ بڕیاره‌ له‌ 18 مانگی ئازاری داهاتوو به‌رێوه‌بچێت. خۆپیشانده‌ران راشیانگه‌یاند" له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ته‌زویرو ساخته‌كاری ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌لێكسی ناڤالنی كه‌ رێگه‌ی خۆ كاندیدكردنی پێنادرێت له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی رووسیا، داوای له‌ لایه‌نگرانی كرد برژێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ئه‌نجام بده‌ن.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌" لایه‌نگرانی ناڤالنی له‌ 118 شارو شارۆچكه‌ی روسیا خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداوه‌ كه‌ له‌نێو ئه‌و شارانه‌دا مۆسكۆی پایته‌خت و سانت پترس بۆرگ هه‌ن كه‌ تێیدا لایه‌نگرانی ناوبراو خۆپیشاندانی فراوانیان به‌رێوه‌بردووه‌. 
ناڤانلی به‌ تۆمه‌تی‌ فیڵ و تێوه‌گلان له‌ گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ مافی خۆكاندیدكردنی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ روسیا لێسه‌ندراوه‌ته‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بڕیاریداوه‌ كه‌ خۆی‌ و لایه‌نگرانی‌ بایكۆتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی‌ مانگی‌ ئازاری‌ ئه‌مساڵ بكه‌ن.


318 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2018

بابەتی زیاتر