Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق: په‌تای ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌



په‌یام ـ
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایگه‌یاند: په‌تای ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌و كاته‌ی په‌تاكه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك پارێزگا بڵاوبووبووه‌وه‌، 316 هه‌زار په‌له‌وه‌ر له‌ناوبراون.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، حه‌مید نایف له‌باره‌ی په‌تای ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له‌ ولاَته‌كه‌یدا قسه‌ی‌ كرد و وتی‌ "په‌تاكه‌ كۆنترۆڵكراوه‌ و تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی دیكه‌ تووشبوون تۆمار نه‌كراوه‌.
حه‌مید نایف ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌ میانی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له‌ پارێزگاكانی دیاله‌، بابل و به‌غدا تا ئێستا 316 هه‌زار په‌له‌وه‌ر له‌ناوبراون.


وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق باسی له‌وه‌شكرد تیمه‌كانی ڤێتێرنه‌ری توانیویانه‌ كۆنتڕۆڵی په‌تای ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ بكه‌ن و ئێستا ئه‌وان له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ كاتی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یدا، رووبه‌ڕووی ببنه‌وه‌.
له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، په‌تای ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ له‌ ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق بڵاوبوویه‌وه‌ كه‌ 10 كه‌س له‌ شاری به‌غدا و هه‌ردوو پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین و دیاله‌ به‌ هۆی تووشبوونیان به‌ په‌تاكه‌، گیانیان له‌ده‌ستدابوو.


493 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2018

بابەتی زیاتر