Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا چالاكن، زووتر ده‌مرن


په‌یام ـ

توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی ده‌ریـخستووه‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چالاكن كه‌متر ده‌ژین و زووتر رووبه‌ڕووی مردن ده‌بنه‌وه‌.

توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی ستانفۆردی ئه‌مریكی گه‌یشتووه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و گرفته‌ ته‌ندروستییانه‌ی‌ له‌ ئاكامی ڕۆچوون له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ دێنه‌ پێش، مردنی خێرایان لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌سانی چالاكی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌وه‌ ده‌ستنیشان كردووه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ چوار سه‌عات به‌سه‌ر ئه‌و تۆڕانه‌وه‌ ده‌مێننه‌وه‌، به‌كارهێنه‌ری ئاساییش ئه‌وانه‌ن به‌گشتی ته‌نها یه‌ك سه‌عات تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارده‌هێنن.

توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت: به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌پێناوی لایكێكی زیاتر هه‌نگاوی بێ بیركردنه‌وه‌ ده‌نێن.

له‌ كۆتاییدا توێژینه‌وه‌كه‌ی‌ زانكۆی (ستانفۆرد)ی ئه‌مریكی به‌و ده‌ره‌نجامه‌ش گه‌شتووه‌ چالاكانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌هۆی كاردانه‌وه‌كانیان له‌ به‌رانبه‌ر نامه‌ و كۆمێنتی پۆسته‌كانیان گوزارشتی ڕووخساریان‌و جووڵه‌ی ماسوله‌كانی ده‌موچاویشیان به‌رده‌وام ده‌گۆڕێت‌و پێشوه‌خته‌ چرچیی له‌ ڕووخساریاندا ده‌رده‌كه‌وێت.


1545 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2018

بابەتی زیاتر