Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی ئه‌سه‌د له‌ ئیدلب؛ 32 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژران


هێرش‌و په‌لاماری‌ ڕژێمی سوریا بۆ سه‌ر ئیدلب به‌رده‌وامه‌‌و له‌و میانه‌یه‌شدا ده‌یان هاووڵاتی دیكه‌ كوژران.

ڕوانگه‌ی سوری مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌: له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا هێزی ئاسمانیی ڕژێم چه‌ند هێرشێكی كردووه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ جیاوازه‌كانی پارێزگای ئیدلب‌و به‌و هۆیه‌وه‌ 32 هاووڵاتی كوژراون.

ڕوانگه‌ی سوری ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد "له‌ هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی هێزی ئاسمانیی ڕژێم بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی‌ ئیدلب له‌ باكووری خۆرئاوای سوریا 16 كه‌س كوژراون كه‌ 11 كه‌سیان له‌ ئه‌نجامی به‌ئامانجگرتنی بازاڕێكی سه‌وزه‌ و میوه‌ی شارۆچكه‌ی‌ (سه‌راقب)ی خۆرهه‌ڵاتی ئیدلب، كوژراون".

ڕۆژی ڕابردووش، به‌ بۆردومانی ئاسمانیی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای‌ ئیدلب كه‌ ده‌سته‌ی ئه‌حراری شام (به‌ره‌ی نوسره‌ی‌ پێشوو) به‌سه‌ر زۆرینه‌ی‌ ناوچه‌كانیدا تێیدا باڵاده‌سته‌، 17 هاووڵاتی مه‌ده‌نیی دیكه‌ كوژران.

به‌رده‌وامیی هێرشه‌كانی هێزی ئاسمانیی ڕژێم له‌كاتێكدایه‌ له‌ئێستادا له‌ شاری‌ سووچی له‌ ڕووسیا كۆنگره‌ی‌ گه‌لانی سوریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

417 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2018

بابەتی زیاتر