Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ دوو شه‌وی داهاتوودا دیارده‌یه‌كی كه‌موێنه‌ له‌ گه‌ردووندا ڕووده‌دات‌


له‌ دوو شه‌وی داهاتوودا دیارده‌یه‌كی كه‌موێنه‌ له‌ گه‌ردووندا ڕووده‌دات‌و له‌ به‌شێكی له‌ وڵاتانی ئاسیاشدا ده‌بینرێت.
شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌، دیارده‌ی‌ ده‌ركه‌وتنی مانگی شینی گه‌وره‌‌و مانگیرانی ته‌واوه‌تی ڕووده‌دات‌و له‌ خۆرئاوای ئه‌مریكای باكوور و خۆرهه‌ڵاتی ئاسیاشدا ده‌بینرێت.
(نواهـ پیترۆ) توێژه‌ر له‌ ناوه‌ندی (گۆدارد) بۆ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی سه‌ر به‌ ئاژانسی فڕۆكه‌وانی‌و ئاسمانیی ئه‌مریكا ناسراو به‌ (ناسا) ده‌ڵێ: تێهه‌ڵكێشی مانگی شین‌و مانگیرانی ته‌واوه‌تی له‌ كاتێكدا مانگ له‌ نزیكترین شوێنی زه‌ویدایه‌، دیارده‌یه‌كی ئاسمانیی سێیی یه‌و له‌ دوای‌ ساڵی 1982ـه‌وه‌ ڕووینه‌داوه‌.
(پیترۆ) به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند: مانگی شین دیارده‌یه‌كی زۆر كه‌موێنه‌ نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ دوو دیارده‌ی دیكه‌دا تێهه‌ڵكێش بێت، شتێكی جیاوازه‌.
پیترۆ وتیشی: مانگگیران هه‌لێكی زانستییه‌ بۆ ئه‌و توێژه‌رانه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ر مانگ چی ڕووده‌دات كاتێك پله‌ی گه‌رمی به‌خێرایی له‌ 100 پله‌ له‌ كاتی تیشكی خۆردا بۆ 153 پله‌ی خوار سفری سه‌دیی له‌ تاریكاییدا، داده‌به‌زێت.
دیارده‌ی‌ مانگی شین هه‌موو دوو ساڵ‌و شه‌ش مانگ جارێك دووباره‌ كاتێك ڕووده‌دات كه‌ مانگ له‌ نزیكترین خاڵی زه‌وی، یان له‌نزیك ئه‌و خاڵه‌ بێت.

ئه‌مه‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و سێ دیارده‌یه‌ له‌ ساڵی 1866ـه‌وه‌، واته‌ 151 ساڵه‌ ڕووینه‌داوه‌ته‌وه‌‌و به‌ (مانگی شینی خوێناویی گه‌وره‌) ناسراوه‌.

2802 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2018

بابەتی زیاتر