Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خامنه‌یی: ئه‌مریكا چه‌كدارانی‌ داعشی‌ بۆ ئه‌فغانستان گواستووه‌ته‌وه‌


په‌یام ـ

خامنه‌یی، ئه‌مریكای‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كانی‌ ئه‌فغانستان تۆمه‌تباركرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا چه‌كدارانی‌ داعشی بۆ ئه‌فغانستان گواستووه‌ته‌وه‌.

عه‌لی‌ خامنه‌یی‌، ڕابه‌ری شۆڕشی‌ ئیسلامیی‌ ئێران، له‌ وتارێكدا سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ خوێناوییه‌كانی‌ ئه‌مدواییه‌ی‌ ئه‌فغانستان، هێرشی‌ تووندی‌ كرده‌ سه‌ر ئه‌مریكا و ڕایگه‌یاند "ئه‌و وڵاته‌ له‌ پشت هێرشه‌كانی‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌یه‌".
خامنه‌یی وتی‌ "داعش كه‌ له‌ عێراق و سووریا له‌ناوبراوه‌، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌فغانستان كراوه‌، به‌وه‌ش ئه‌مریكا هه‌لی‌ سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ره‌خسێنیت و هه‌وڵده‌دات ئاسایشی ئیسرائیل ده‌سته‌به‌ر بكات".

ڕابه‌ری شۆڕشی‌ ئیسلامیی‌ ئێران وتیشی‌ "ئه‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییانه‌ی ئه‌مریكا پشتیوانییان ده‌كات، بێ له‌به‌رچاوگرتنی شیعه‌ و سوننه‌ خه‌ڵك ده‌كه‌نه‌ ئامانج، به‌وه‌ش حكوومه‌تی واشنتۆن وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی به‌گژی‌ یه‌كدا داوه‌ و، ئیسرائیلی‌ له‌بیر بردووه‌ته‌وه‌".
ته‌نها له‌ مانگی ڕابردوودا، به‌ هۆی هێرشه‌كانی تاڵیبان و داعشه‌وه‌ له‌ ئه‌فغانستان، 282 كه‌س كوژراون و، زیاتر له‌ 500ی كه‌سی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.

421 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2018

بابەتی زیاتر