Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی: چین مه‌ترسیيه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مریكا


په‌یام ـ

به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانی چین بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری خۆی له‌  وڵاتانی ڕۆژئاوا هێنده‌ی هه‌وڵه‌كانی ڕوسیا بۆ زیانگه‌یاندن له‌ ئه‌مریكا مایه‌ی‌ نیگه‌رانیه‌.
مایك پۆمپیۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا ته‌له‌فیزۆینی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بی بی سی وتی "ئه‌گه‌ر له‌ڕووه‌ ئابورییه‌كه‌وه‌ چین و ڕوسیا به‌راورد بكرێن، ئه‌وا شوێن پێی چین زۆر له‌ هی ڕوسیا گه‌وره‌تره‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری خۆی له‌ ڕۆژئاوا".

هه‌ر له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا پۆمپیۆ باسی له‌ هه‌وڵه‌كانی چین كرد بۆ دزینی زانیاریی بازرگانی و چونه‌ ناو قوتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مریكا به‌ نهێنی، دواتریش بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا".
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی وتی "كۆریای باكوور ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ توانایدا بێت كه‌ له‌ چه‌ند مانگێكدا موشه‌كی ئه‌تۆمی ئاڕاسته‌ی ئه‌مریكا بكات".


561 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2018

بابەتی زیاتر