Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ كاتی به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له‌ فه‌ره‌نسا؛ ژنان گێچه‌ڵیان پێده‌كرێت


له‌ كاتی به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له‌ فه‌ره‌نسا،  له‌دوو ژن، ژنێك گیچه‌ڵی پێده‌كرێ و هه‌ست به‌پارێزراوی ناكات..

له‌ راپۆرتێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن خانه‌ی چاودێریی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌ بچووكه‌كان( ئۆندرپ) له‌ فه‌ڕه‌نسا بلاَوكراوه‌ته‌وه‌، تیشكی خستۆته‌  سه‌ر توندوتیژییه‌ جه‌سته‌یی و زاره‌كییه‌كانی نێو هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ل و ده‌ڵێت"له‌و ولاَته‌  له‌دوو ژنن، ژنێك گیچه‌ڵیان پێده‌كرێت ، له‌ كاتی به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵدا.

له‌ به‌شێكی راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌" به‌ گشتیی له‌سه‌دا 45ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ فه‌ره‌نسا كه‌ هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ به‌كارده‌هێنن له‌میانی گه‌شته‌كانیاندا هه‌ست به‌ پارێزراویی ناكه‌ن و ، ئه‌و رێژه‌یه‌ش له‌ نێو ژناندا بۆ له‌سه‌دا 51 به‌رزبووه‌توه‌". 

له‌ به‌شێكی تری  راپۆرته‌كه‌دا  هاتووه‌" ژماره‌ی ئه‌و رووداوه‌ توندوتیژانه‌ی له‌ هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵدا رووده‌ده‌ن، زۆر له‌سه‌روو ئه‌و ژمارانه‌وه‌ن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، به‌و پێیه‌ له‌ فه‌ره‌نسا ئه‌م دیارده‌ی گێچه‌لكردنه‌  بۆسه‌ر ژنان به‌رده‌وام له‌ هه‌ڵكشاندایه‌ "

537 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2018

بابەتی زیاتر