Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٢٩٠ بەرپرسی حکوومی دەرچوو کە چەند وەزیرێکی تێدایە


په‌یام ـ 


لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە پرسی گەندەڵی لە عێراق، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٢٩٠ بەرپرسی حکوومی دەرچوو کە چەند وەزیرێکی تێدایە.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق، حەسەن یاسری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە ساڵی ٢٠١٧دا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٢٩٠ بەرپرسی حکوومی بەھۆی تێوەگڵان بە گەندەڵی دەرچووە کە لە ١٧ لەوانە وەزیر یاخود لە پلەی وەزیردان."

حەسەن یاسری ئاماژەی بەوەشدا کە ھەندێک لە گەندەڵکارەکان ئەو پارەیەی دزیویانە رادەستیان کردووە و راشیگەیاند لە ئێستادا یەک ملیار دۆلار پارە رادەستی قاسەی دەوڵەت کراوە.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق ھیچ زانیارییەکی لەبارەی ناسنامەی ئەو وەزیر و بەرپرسانەی کە بە گەندەڵی تێوەگڵاون، ئاشکرا نەکرد.

هاوكات دوێنێ سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند حکوومەت دەستی بە کارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردووە.

بەپێی راپۆرتەکانی شەفافی نێودەوڵەتی، عێراق یەکێکە لە نێو ئەو وڵاتانەی زۆرترین گەندەڵی تیایدا ئەنجام دەدرێت. 

448 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2018

بابەتی زیاتر