Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تاران.. كۆنگره‌یه‌كی جیهانی له‌باره‌ی قودسه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت


په‌یام ـ 

له‌ تارانی پایته‌ختی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران كاره‌كانی كۆنگره‌ی‌ (قودس پایته‌ختی ئاشتی ئایینه‌كان) كه‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرس‌و كه‌سایه‌تی حكومی‌ و ئایینی‌ و ڕۆشنبیری له‌ وڵاتانی ئیسلامی‌ و نائیسلامییه‌وه‌ به‌شدارییان تێدا كردووه‌.

سه‌رۆكی نووسینگه‌ی‌ ڕێبه‌ری‌ شۆڕشی ئێران له‌ وته‌یه‌كیدا له‌ كۆنگره‌كه‌ وتی: جیهان له‌ ئێستادا شایه‌تحاڵی به‌ڵێنێكی نوێی به‌لفۆڕه‌ سه‌باره‌ت به‌ قودس كه‌ ئه‌مریكا پێشكه‌شی قه‌واره‌ی‌ جوله‌كه‌ی‌ كردووه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ قودس به‌ لانكه‌ی‌ ئایینه‌كان‌و خاوه‌ن پێگه‌ی‌ تایبه‌تی خۆی ده‌مێنێته‌وه‌، هانی گه‌لانی ئازادیخوازیشی دا كه‌ ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌مریكا تایبه‌ت به‌ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی قه‌واره‌ی‌ جوله‌كه‌، ئیدانه‌ بكه‌ن‌و به‌رگری له‌ قودس‌و پیرۆزییه‌كانی بكه‌ن.

ئه‌مه‌و له‌ كۆنگره‌كه‌دا كه‌ ڕابیته‌ی‌ كه‌لتوور و په‌یوه‌ندییه‌ ئیسلامییه‌كان پێی هه‌ستاوه‌، ڕۆڵی قودس له‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی شوێنكه‌وتووانی ئایینه‌كانی ئیبراهیمی گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.


419 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2018

بابەتی زیاتر